
ناوم ایبراهیم صاڵح ــه له ساڵی 1994 له هه‌ولێر له دایك بووم ، دوائه‌وه‌ی ئیدی هاتینه‌وه بۆ شاری قه‌ڵادزێ
له گوندی كهنجاره و ناحیه‌یی ژاراوه و سه‌نگه‌سه‌ر ژیاوم و له كۆتایدا هاتینه‌وه قه‌ڵادزێ
ئه‌وه‌نده‌ی من ژیانم بیر بێت تا 2011 وه‌ك منداڵێكی ئاسایی ژیاوم ، وه دوایی ئه‌و ده‌م ئیدی ده‌ستم كرد به نوسین هه‌ر ئه‌و ساڵه
كۆڕێكی شیعرم به‌ست له قوتابخانه‌ی ژاراوه له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێی تر ، زۆر ئیشی ترم تاقی كردۆته‌وه ،هه‌رگیز حه‌زم له ده‌ست به‌تاڵی نه‌بوه ورده ورده له‌گه‌ڵ نوسین خۆم به‌كاری دیزاینه‌وه خه‌ریك كرد ،وه‌ك ههرماڵێكی ئاسایی كامێرامان هه‌بوو ، به‌ڵام خولیایی من بۆ وێنه گرتن له هه‌موویان زیاتر بوو . ههركێك تۆزێك هونه‌ری بووبێ حه‌زم كردوه تاقی بكه‌مه‌وه
ئه‌م ماڵپه‌ره‌ی ده‌یبینیت به‌رهه‌می 5 ساڵ كاركردنمه له بواری دیزاین و نوسین و فۆتۆگرافی
زۆر جار هاوڕێكانم پێمی ده‌ڵێن كه خۆم به یه‌ك ئیشه‌وه سه‌رقاڵ بكه‌م زیاتر سه‌ركه‌وتوو ده‌بم ،راستی من كاره‌كان ئه‌وه‌نده‌ی بۆ ئاسووده‌ی خۆمی ده‌كه‌م بۆ ناساندنی ناكه‌م
به‌هیوام بهههركارێكی خۆم كه ده‌یزانم خزمه‌ت بكه‌م ئه‌وه ته‌نیا ئامانجی منه
بمێنن به خێر
له‌گه‌ڵ رێزی
ایبراهیم صاڵح