تۆ پێم ئه‌ڵێی له‌بیرم كه
ئه‌وه‌ش وڵام..
من ناتوانم
گه‌ر بشتوانم نامه‌وێ
خوا ئه‌یزانێ
ژیانم به تۆوه خۆشده‌وێ،
لات ئاسانه
كه پێم بڵێی
وابزانه نه‌ت ناسیوم
تۆ ئه‌و هه‌سته‌ی
صه‌دان شعری
عاشقانه‌ت پێ نوسیوم
وابزانم كه بمه‌وێ له بیرت كه‌م
توانام هه‌یه ؟
تۆ ئه‌و كچه‌ی له ته‌واوی شعره‌كانم
ناوت هه‌یه ...
هه‌ستێ دڵی من هان ئه‌دا
تا قیامه‌ت ده‌ستت بگرێ
تكا ئه‌كه‌م
مه‌هێڵه ئه‌و هه‌سته بمرێ
:
ایبراهیم صاڵح - نەسین