ده‌رباره‌یی ڕابردوو.
له دیدی مندا ڕابردوو هیچ گرنگیه‌كی نیه ، خۆ قه‌رار نیه ئێمه بۆ ڕابردوومان بژین ، خۆ قه‌رار نیه ئێمه هه‌ر مرۆڤه‌كه‌ی ڕابردوو بین ، گرنگ نیه كێ بووین ، گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌بین به كێ؟
مرۆڤه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی له خه‌م ڕابردوویی یه‌كترین بیری داهاتووی یه‌كتریان نیه ، باسكردنی ڕابردووی كاتی داهاتووت ده‌كوژێ ، وه‌ك باران به كاتێك ده‌زانێت ئیدی بۆ هه‌وره‌كان ناگه‌ڕێته‌وه له باوه‌شی خاكدا بۆ داهاتوو گوڵ ده‌ڕوێنێت ،
ڕابردوو گرنگه ؟ ڕابردووی شه‌یتان فریشته بوه ، ئێستاش نه‌فره‌ت لێكراوێكی خودایه ، كه‌وایه بوون و نه‌بوونی ڕابردوو هیچی وا ناگۆڕێت ئه‌وی گرنگه ئێمه قه‌رار وایه بۆ داهاتوو ببین به چی؟ ڕابردوو دووباره مه‌كه‌وه داهاتوو دروست بكه ، ئه‌وه بزانه خۆری سبه‌ی هه‌میشه له هی دوێنێ گه‌شتره ،
:
ایبراهیم صاڵح - نه‌سین
Kurd Photos
Wednesday, 24 August 2016