
دۆستانم ... باوابیربكهینهوه كه بۆ ئه‌وه هاتووین دنیا بگۆڕین ، بێ‌سود خۆتان نه‌یه‌ته به‌ر چاو ، هیچ كه‌سێك تاكه خانه‌یه‌كی له‌وی دی زیاتر نیه ، زیرهكان ، بلیمه و موفهكیرهكانیش وه‌ك من و تۆن ، خودا مرۆڤی له‌یه‌ك خۆڵ دروست كردوه خۆڵ هه‌ر ده‌بێ به قوڕ هیچمان له خۆڵێك دروست نه‌بووین كه ببێته دوڕ و مه‌رجان .. نا هه‌موو خۆڵی قوڕین ...
ئه‌گه‌ر بێده‌نگ و دۆش داماویت و كات تێده‌په‌ڕێین ، ئه‌گه‌ر خۆت به مرۆڤێكی بێكهڵ دێته به‌رچاو ، بۆ ده‌ژی؟
ئه‌گه‌ر مرۆڤێكی مشه خۆری به‌سه‌ر ئه‌م دنیایه‌وه ئه‌وه هاوڕێم مردن زۆر باشتره بۆتۆ، تۆ ته‌نیا زه‌ویت قوڕسكردوه و هیچی دی... وای دابنێ تۆ حه‌فتا ساڵ ده‌ژین ، چ ده‌بێ ئه‌گه‌ر ته‌نیا كارێك بۆ ژیانی خۆت نه‌بێ یه‌ك كار زیاتر نا
با سودی ئه‌و كاره‌ت بۆ گیرفان نه‌بێ بۆ دنیات بێت بۆ باوه‌شی مێژووت بێت .... ئایا ناتوانی؟ هه‌موو ته‌مه‌ن بۆخۆت بژی و ڕۆژێكیش بۆ دنیات .. خودا به هه‌ر مرۆڤێك به‌هره‌یه‌ك ده‌دات تا دنیای پێبگۆڕێت ، ئه‌گه‌ر بێكهڵك خۆت دێته به‌رچاو تا ئێستا به‌هره‌كه‌ی خۆت نه‌دۆزیوه‌ته‌وه ... بگه‌ڕێ ... بگه‌ڕێ ... بۆ هه‌میشه به خوێنه‌ر بمێنیه‌وه ده‌ست بده قه‌ڵه‌م ڕه‌نگه تۆ خودا بۆ ئه‌وه خه‌ڵقی كردبیت تا ببیته نوسه‌ر نه‌ك خوێنه‌ر ، بگه‌ڕێ و به‌هره تایبه‌تیه‌كه‌ی خۆت بدۆزه ،
دڵنیابه دنیا پێویستی پێته به تۆ ، بگه‌ڕێ و به‌هره‌كه‌ت بدۆزه‌وه ....
:
ایبراهیم صاڵح