گوێت لێمه هاورێم؟
با پێت بڵێم..
كه سانێك هه‌ن بۆ له‌بیركردنیان
ئه‌بێ ژیان له بیركهین و بمرین
،
گوێت لێمه هاورێم؟
با پێت بڵێم..
مرۆڤ هه‌میشه ئاماده‌یی ڕۆشتنه
هه‌میشه به‌دوای باشتر دا ئه‌گه‌رێن
من و تۆش باشترین نین تا بمێننه‌وه،
،
گوێت لێمه هاورێم؟
ژیان هیچ نیه هیچ
به‌ڵام له‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ی ئێمه
خۆی كردوه به شت...!!!
،
گوێت لێمه هاورێم؟
دڵته‌نگی وه‌ك ناو
تا مردن لێمان نابێته‌وه،
،
گوێت لێمه هاورێم؟
خۆشه‌ویستی ژیان جوان ده‌كات
به‌ڵام لێره خۆشهویستیشان ناشیرین كردوه،
بۆیه ژیان قێزه‌ون دێته پێش چاو
،
گوێت لێمه هاورێم؟
یا بێده‌نگ بم ....!!!
:
ایبراهیم صاڵح - نەسین