خه‌ونی من كچێكه ، ماڵێكی پڕ له كتێبی لێم بوێ ماڵێكی پڕ گوڵ
له جیات زێڕی به‌رزه عه‌یار مێخه‌ك بكاته ملی ، عه‌تر و بۆنیش به‌كار نه‌هێنی هێند گرنگ نیه ، هه‌ر ئه‌وه‌یی بۆنی خۆشه‌ویستی لێ بێت به‌سمه ، خۆشی بوێم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆشم ده‌وێت ...
به‌یانیان به‌ڕوویه‌كی خۆشه‌وه دیده‌نیم كات به جۆرێك وا هه‌ست بكه‌م دووهه‌مین خۆری زه‌وی ئه‌وه كه به‌یانیان هه‌ڵدێت ، حه‌ز ده‌كه‌م كه ئێواران هاتمه‌وه ئه‌و له سه‌ر حه‌وزه شینه‌كه‌ی نێو حه‌وشه به‌ده‌م شردنهوهی سێ‌و چاوه‌ڕوانم بكات، به‌ر له‌وه‌ی بچمه ژوور بڵێ : هیلاكیهكهت دابكه‌نه ئیجا وه‌ره ژووره‌وه..
ئه‌وبه‌یانیانه‌ی تاقه‌تی هه‌ڵسان له خه‌وت نیه له وه‌ره‌قه‌یه‌كی بچووك بنووسم ئه‌مرۆ له هه‌موو رۆژه‌كان خۆشترم ده‌وێی و له ئاوێنه‌كه چه‌سپی بكه‌م ئه‌و ئاوێنه به‌خته‌وه‌ره‌ی رۆژێ نیه له‌به‌رده‌می نه‌وه‌ستیت...
شه‌وان پیاسهیك بكه‌ین به ناو ئه‌و شه‌قامانه‌ی رۆژانێك بوو بۆنی ته‌نیایی مرۆڤێی بێزارده‌كرد و له ناوه‌راستی شه‌قامه‌كه به تهباشیرێكی سپی بنووسم.. ته‌نیایی كفره ، مرۆڤ به‌ته‌نیا به‌خته‌وه‌ر نابێت..
كه‌سێك بێت به دڵته‌نگیم له من زیاتر دڵته‌نگ بیت ، به پیكهنینم هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری بكات...
:
ایبراهیم صاڵح