دێی بچین بۆ گوند؟
له ده‌رده‌كانی شار نه‌جاتیمان بێت
له گوند
خه‌ڵكی خه‌ریكی ژیانی خۆیانن نه‌ك هی یه‌ك تری
وه‌ك شاره‌كان
ده‌چین و دووباره رووح به به‌ری ژیانماندا ده‌كه‌ینه‌وه
ده‌مه‌و عه‌سر ده‌چین
بۆ باغ
بۆ لێكردنه‌وه‌ی خۆخ و سێ‌و
ده‌چین به‌خته‌وه‌ری ده‌چنین
چ دیمه‌نێكی دڵگیره
كاتێك كاكی شوان له له‌وه‌ڕاندنی ڕانه مه‌ڕ دێته‌وه
بێری به‌خۆی و قاپێكه‌وه له چاوه‌ڕوانی دا وه‌ستاوه
شه‌وان له جیات گۆڵۆپیكی بێزاركه‌ر
به‌دیار شه‌وقی فانۆسێكی شین به‌سه‌ر ده‌به‌ین
چیرۆكی بهرئاگردانت بۆ ده‌خوێنمه‌وه
سبه‌ینان به‌ده‌نگی خۆشی كه‌ڵه‌شێر وه‌خه‌به‌ر دێین
نه‌ك ده‌نگی بێزاركه‌ری سه‌یاره
نه‌ك ده‌نگی كاركردن له باڵه‌خانه‌كان
ژیان له گونده‌وه ده‌ستی پێكرد
بۆ ژیان ده‌بێ دووباره بگه‌ڕێیته‌وه بۆ گوند...
:
ایبراهیم صاڵح