له نامه‌یه‌ك نهم نوسی : باش نیم
نهم نارد
نامه‌یه‌كی تر نوسین باشم و ناردم
حه‌قت پێ ده‌ده‌م
من به‌درۆزن بزانیت
من هه‌رگیز حاڵی خۆم به‌درووستی پێ نهگوتویت
من قه‌ت باش نه‌بووم
ئه‌رێ چه‌ند جار به‌تۆم گوتوه باشم ؟
ئه‌رێ چه‌ند جار درۆم بۆ كردوویت..؟؟
ئه‌گه‌ر له‌و درۆیه زیاتر لێت بیستووم
بهێڵه من برۆم
بڕۆم و ون بم
به بیانووی گه‌ڕأن له‌خۆم خۆم ون ده‌كه‌م
ده‌چم بۆ شوێنێك به بۆیاغێكی سپی ڕووی ڕه‌شم ڕه‌نگ ده‌كه‌م
ئه‌رێ كه‌سێك بۆ به‌خته‌وه‌ری مرۆڤێك درۆ بكات ده‌چێته دۆزه‌خ ؟
لێره هه‌م راستی ، هه‌م درۆ ژیانێكی وه‌ك دۆزه‌خت پێ ده‌ده‌ن
من لێره‌م
به درۆ ده‌ڵێم باشم
به راستی ده‌ڵێم خۆشم ده‌وێی
ئێستا ئاماده‌ی دۆزه‌خم
ئێستا ئاماده‌ی ئازارم
لێره هه‌رچی بكه‌یت نا‌توانیت به‌دلی هه‌مووان بیت
من بۆم گرنگ نیه به‌دڵی كێ ده‌بم
به دڵی تۆ بم ، له دڵی هه‌مووان گه‌ڕێ
چه‌ند خۆش ده‌بوو
تۆ وه‌ك خۆشه‌ویستی من
نه‌گۆڕ بایت..
تۆ هه‌زار جار ده‌رت كردم
مامه‌وه ..
ده‌زانی
كه‌وتن له به‌رزترین باڵهخانهوه ئاسانتره
له‌وه‌ی له پێش چاوی كه‌سێك بكه‌ویت ؟
دووباره پێت ده‌ڵێمه‌وه
به درۆ ده‌ڵێم باشم
به راستی ده‌ڵێم خۆشم ده‌وێی
ئێستا ئاماده‌ی دۆزه‌خم
ئێستا ئاماده‌ی ئازارم
:
ایبراهیم صاڵح
Kurd Photos
Sunday, 25 September 2016