خه‌ونێكی جیاوازم هه‌یه و ده‌مه‌وێ ژیانێكی جیا بژیم ،
خه‌ونی بچووكم هه‌یه له ژیانێكی گه‌وره‌دا ، خه‌ونی بچووك واته‌ی بچووكی مرۆڤ نایات ،خه‌ون واته بوونیان پیی به‌خته‌وه‌ر بیت جا بچووك بێت یاخود گه‌وره ، من نامه‌وێ خه‌ونی گه‌وره‌م هه‌بێ
به نه‌هاتنه دیان دڵته‌نگ بم ، خه‌ونه‌كانم بچووك و ساده‌ن ئه‌وه‌نده ساده دڵنیام به‌ر له مردن بچووكترین خه‌ونم نامێنێت ، خه‌ونێك ببینه كه بزانیت دێته دی و به‌هیلاك ناچیت
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش خه‌ونێكت هه‌بێت له‌گه‌ڵ هی ئه‌وانی تر جیاواز ، مرۆڤ كاتێك ده‌بینێت هاوڕێیكی هه‌مان جلی ئه‌وی پۆشیوه پێی په‌ست ده‌بێ ، ئه‌دی ئه‌گه‌ر خه‌ونه‌كانیان وه‌ك یه‌ك بێت ،
ده‌كرێ دوو خۆشه‌ویست هه‌مان خهوننیان هه‌بێ ، به‌س ناكرێ خه‌ونێكی گشتی بێت ..
ئاخر خه‌ونی ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و كۆشك و شازی سه‌یاره خه‌ونی هه‌مووانه به‌ڵام هه‌مووان پێی ده‌گه‌ن؟ ژیان به خه‌ونه‌وه جوانه خه‌ونێك بێته دی نه‌ك ته‌نیا به هیلاكت ببات و هیچی تر ..
خه‌ونی من ماڵێك پڕ كتێب و گوڵ و مێخه‌ك .. ئه‌ی خه‌ونی تۆ ؟
بزانه خهونهكان مرۆڤ ده‌گۆڕن ، مرۆڤ هه‌یه له ڕێگای گه‌شتن به خهونهكان ده‌گات به‌مه‌رگ
هه‌یه ده‌گاته نائومێدی ... تۆ ده‌ته‌وێ له كامیان بیت ؟
خه‌ونی ساده ببینه خه‌ونێك به هیلاكت نه‌بات ...
:
ایبراهیم صاڵح