گوتم شكوور ئه‌وا جه‌ژنی منیش هات
...
ده‌ڵێن جه‌ژنه چاوه‌كه‌م
چۆن بڕوابكه‌م جه‌ژن بێت؟
چۆن بڵێم پیرۆزه لێتان
كه مانگ دیار نه‌بێت و ون بێت
....
ئه‌وه جه‌ژنه چاوه‌كه‌م
چی بده‌م پێت به جه‌ژنانه
له قوربان من قوربانتم
كه ده‌ڵێن جه‌ژنی قوربانه
....
بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌م به جه‌ژن
چاوه‌روانی دیداری تۆم
پێبكه‌نه بزهیهكت
جوانترین جه‌ژنانه‌یه بۆم
....
ده‌ڵێن جه‌ژنه و بهگوومانم له هاتنی
بینینی مانگ مه‌رجی جه‌ژنه
چۆن جه‌ژن بێ كه تۆ ونی؟
....
كه تۆ ڕووت شارده‌وه لێم
كوا جه‌ژن ما؟
به جه‌ژنانه غه‌م ده‌بارێ
به‌سه‌رما
...
كه تۆ ونی دووری له من
بێ ده‌نگیت كرده جه‌ژنانه
جه‌ژنانه‌ی من ژین پێم ده‌دا
كه ئازار و غه‌م و ژانه
.....
ایبراهیم صاڵح