دێی بچین بۆ گوند ؟
:
تۆ خه‌ریكی مێخه‌ك چنین به
من شعرێكی "مه‌حوی" ت بۆ ده‌خوێنمه‌وه
ده‌زانم ده‌نگم بۆ خوێندنه‌وه‌ی شعر نه‌شازه
به‌ڵام تۆ گوێ له وشه‌كان بگره
نه‌ك ده‌نگم
قسه‌ی دڵ ، دڵ ده‌گرێ
بیرت نه‌چێ ..
من هه‌میشه بیر له تۆ ده‌كه‌مه‌وه
به خه‌یاڵێكی ئاسووده ئه‌مه‌ت پێ ده‌ڵێم
له كاتێكدا له دڵم دا هیلاكیه‌كی زۆر له ده‌ست بێ ده‌نگی تۆ هه‌یه.
دێی بچین بۆ گوند
من حه‌ز به ژیانی ئه‌وێ ده‌كه‌م
له‌وێ ته‌نانه‌ت هه‌واكه‌شی وه‌ك هی شار نیه
له‌وێ مرۆڤ دڵی ته‌نگ نابێت
له‌وێ ژیان ، ژیانێكی تره
پێكه‌نین وه‌ك پێكه‌نینی شار رووكه‌ش نیه
له‌وێ كه‌س خۆی ناكوژێت
دواین شت له گونده‌وه هات بۆ شار
نا‌ئومێد ی بوو
دێی بچین بۆ ناو باخ
تۆ به نازێكهوه به نێو دارههنارهكاندا بڕۆ
منیش به دووتا دێم
وه‌ك فلیمه‌كان
ئه‌و فلیمانه‌ی خۆشه‌ویسته‌كانیان بۆ یه‌ك ده‌بن
دێی بچین بۆ گوند ؟
دێی تا به‌خته‌وه‌ر بین ؟
:
ایبراهیم صاڵح