دێی بچین بۆ گوند ؟
بچین
بۆ ئاشت بوونه‌وه له‌گه‌ڵ سرووشت
بۆ گه‌ڕان له مانای راسته‌قینه‌ی ژیان
ژیان له شاره‌كاندا ون بوه ..
كه‌س ئه‌و ژیانه ناژی كه خه‌ونیه‌تی..
دێی بچین بۆ گوند
بۆ ئه‌وه‌ی به‌دوای خه‌ونه‌كانمان بكه‌وین
له‌وێ بۆنی ژیان ده‌كه‌ین
له‌وێ بۆنی به‌خته‌وه‌ری ده‌كه‌ین
له‌گه‌ڵ تۆ گه‌شت كردن بۆ گوند
چوونه بۆ نیشتیمانی به‌خته‌وه‌ری و
بۆ نیشتمانێك كه دڵ
دووره له شكان
دووره له ته‌نگی
با بچین بۆ گوند
دڵتهنگیهكانمان له‌م كوچهیه جێبهێڵین
به‌رۆ به كاك فه‌رهادی جیران بڵێین
دوای دێین ده‌یبه‌ین له‌گه‌ڵ خۆمان
به‌لام نه‌یه‌ینه‌وه..
بچین و له به‌خته‌وه‌ریدا ون بین
دێی بچین بۆ گوند ؟
:
ایبراهیم صاڵح
Kurd Photos
Wednesday, 28 September 2016