
تۆ منت گه‌ڕانده‌وه سه‌رده‌می منداڵی
ئێستا تۆ برۆی به‌دواتا ده‌گریم
دیار نه‌بیت ده‌چمه پشت مێزی كتێبه‌كان
ترسم هه‌یه ..
من منداڵ بوومه‌وه ..
حه‌ز ده‌كه‌م ورك بۆ باوه‌شی تۆ بگرم
بگریم و به‌هیچ ژیر نه‌بمه‌وه
ده‌ست بۆ لێوی تۆ راده‌كێشم و ده‌ڵێم
من به‌مه ژیر ده‌بمه‌وه
ئه‌گه‌ر منداڵ ببمه‌وه
من منداڵێكی لاسارم
حه‌ز ده‌كه‌م له باوه‌شی تۆ دا بنووم
ئه‌گه‌ر هه‌موو منداڵی گه‌ڕك بێن له دوام
ناچم
ده‌لێم : من حه‌ز ده‌كه‌م یاری له‌گه‌ڵ تۆ بكه‌م
حه‌ز ده‌كه‌م منداڵ ببمه‌وه
ده‌ست بكه‌م به‌گریان
شه‌و تابه‌یانی به‌دیار منه‌وه ئێشكگربیت
حه‌ز ده‌كه‌م منداڵ ببمه‌وه
توند توند له باوهشتبگرم..
................
له نامه‌یه‌ك بۆم نوسیت ..
باش نیم
ئه‌مه وڵأمێكه بۆ هه‌موو هه‌واڵ پرسینه‌كانی تۆ
بۆم نووسیت
من به دڵێكی شكاوه‌وه
به قورگێكی پڕ گریان
هێشتا ده‌مه‌وێ
سبه‌ی باشتر بێت
به‌ڵێ
من به ئومێدی باش بوونی سبه‌ی كات به‌ڕێ ده‌كه‌م
ئه‌گه‌ر چی ده‌زانم باش نابێت
به‌ڵام
نوسراوی سه‌ر به‌رگی كتێبێك بوو كه
ژیان به ئومێده‌وه جوانه ..!!!!
ده‌زانی من ئه‌گه‌ر رۆژێ دڵخۆش بم
ده‌گریم ..!!!!
چون هه‌میشه به‌خته‌وه‌ری كه هاتوه
گریانی هێناوه و پێكه‌نینی له‌گه‌ل خۆی بردوه..
به پێكه‌نینه‌وه ده‌نووسم
خۆزگه به‌ختم هینده‌ی دادانی ئهفریقیهك سپی ده‌بوو..
تۆ ده‌زانیت دڵێكی ته‌نگ
هێنده‌ی هه‌موو دڵه ئاسووده‌كان قسه‌ی پێیه ؟
: