ده‌زانم حاڵت باشه و نیگه‌ران نیت
بزه‌ی نێوی ڕسمهكانم ئه‌وه به من ده‌ڵێن
تۆ به‌خته‌وه‌ریت ..
من دڵم له ده‌قه‌یه‌كدا
حه‌فتا و دووجار لێدانات
ده‌شكێ
من به نیگه‌رانی عاده‌تم گرتوه
من به‌دبه‌ختی له‌گه‌ڵ خوێنم تێكه‌ڵه
ئه‌وه چ ڤایرۆسێكه له یه‌خه‌ی من نابێته‌وه؟
من ناوێكی تری به‌د بهختیم
ڕۆژه‌كانم پڕن له نیگه‌رانی
نیگه‌رانی ئه‌ورۆم
نیگه‌رانی بۆ سبه‌ی
من هێنده‌ی به‌دوای ده‌رده‌كانی ژیان ده‌كه‌وم
به‌دوای ژیان ناكه‌وم
له هه‌موو ئه‌و رسمانهی پێكه‌نیوم نوسیوهم
سه‌یربكه
من چه‌ند درۆزنێكی باشم
وێنه‌كه ده‌دڕێن و
ئینجا دووباره له‌سه‌ری ده‌نووسم
سه‌یر ئه‌و ورد ورد بوونه بكه
ئه‌مه حاڵی منه
من ئاوام
ئه‌و جۆره‌ش پێكه‌نینی لێنایات
شكانێك شكاوم
وه‌ك
یاری ده‌ستی منداڵێكی عه‌جوول
شه‌وه خراپه‌كان به‌ڕێ ده‌كه‌ین
بۆ سبه‌ینێیه‌كی خراپتر..
سوپاس خودا...
:
ایبراهیم صاڵح