خۆزگه
كه‌مێك من ئاره‌زووی تۆ ده‌بووم
---
خۆش به‌حاڵی ئه‌و جادهیهیی
به ماڵی ئێوه ده‌گات
---
نایه‌یه،
ته‌نیایم گه‌وره‌تر ده‌بێ
جێگه‌ی تۆ
ته‌نگتر..
---
من خۆشم ده‌وێی
ئاخر تۆ زۆر جوانی
---
ناوی من خۆش نیه
تۆ خۆش با‌نگم ده‌كه‌یت
---
دوایی باران
تۆ بوویت
كه بۆ دڵم باریت
---
به كه‌ڵكی چی دێ مردن
وه‌ختێك تۆم له‌بیر نه‌باته‌وه !!
---
هه‌ندێ شت هه‌یه ناگوترێ
بۆ نموونه چه‌ند تۆم خۆشده‌وێ
---
تۆ دێیت
هه‌موو شه‌وێك به‌و خه‌یاڵه ده‌خه‌وم ..
---
ئه‌فشین ساڵحی
وه‌رگێڕانی : ایبراهیم صاڵح
Kurd Photos
Saturday, 22 October 2016