"خۆشه‌ویستی به‌زمانێكی ساده"
:
هه‌ر یه‌ك له ئێمه رۆژێك ده‌كه‌وێته نێو په‌یوه‌ندیه‌كی سۆزداری به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه بتوانی به‌رده‌وامی به‌و په‌یوه‌ندیه بده‌یت و ڕێزی بگریت و نه‌هێڵیت دڵه‌كانی تیا بشكێ..
بزانه له خۆشه‌ویستی دا دڵه‌كان ناسك ده‌بنه‌وه ، وشه‌ی ساده نیه ..!
بزانه هیچ وشه‌یه‌ك بێ پاشگری گیان مه‌ڵێ ، شه‌وه‌كان بێ شه‌و شاد كۆتایی مه‌هێنه.
" ببوره "
جوانترین وشه‌ی نێوان ئه‌و په‌یوه‌نده‌یه.. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌شت نه‌كردبێ
پێویسته هه‌ندێ جار له ناخی دڵته‌وه داوای لێبووردن بكه ئه‌وه زیاتر په‌یوه‌ندیه‌كه‌تان باشتر ده‌كات..!
" سوپاسی بكه "
بیرت نه‌چێت سوپاسی بكه كه خۆشی ده‌وێیت ، سوپاسی بكه كه هی تۆیه ، سوپاسی بكه كه ناڕوات .. سوپاسی بكه كه دلت ڕاده‌گرێت سوپاسی هه‌موو ئه‌و ساتانه بكه كه دلخۆشی كردوویت ..
" خۆشم ده‌وێی "
بێ گومان هه‌ر ئه‌وه‌ی له‌و په‌یوه‌ندیه دان مانای ئه‌وه‌یه كه یه‌كتری تان خۆشده‌وێت.
به‌ڵام له‌بیری مه‌كه زۆر بڵێ كه خۆشم ده‌وێی.. زۆر ئه‌وه جۆرێك له متمانه به‌هێزتر ده‌كات ، چاو داده‌خات له ڕێگاكانی رۆشتن ، لێبووردهییهكان زیاتر ده‌كات..
" قوربانی بده "
بزانه له نێوان خۆشه‌ویستی دا زۆر جار ده‌بێ زۆر شت بكه‌یته قوربانی ته‌نانه‌ت خه‌ونه‌كانیشت..گوێی پێمه‌ده.. بزانه ئه‌وانه‌ی به‌ڕاستی خۆشت ده‌وین قه‌ره‌بووی هه‌موو قوربانیه‌كانت ده‌كه‌نه‌وه بیكه قوربانی ئه‌وه‌ی لات مه‌حاڵه له ده‌ستت بچێ..!
" ئه‌مر مه‌كه "
بيرت بێت هه‌رچیت بوێت ده‌توانی به خۆشهویستهكهتی بكه‌یت..! به‌ڵام جیاوازی داواكردنهكان ده‌ور ده‌بینێ بزانه ده‌توانی به داواكردنێكی خۆشه‌ویستی ژه‌هر به خۆشهویستیهكهت بخۆیته‌وه ، به‌ڵام ناتوانی به ئه‌مر ته‌نانه‌ت وای لێ بكه‌یت پێت بڵێت خۆشم ده‌وێی..!
:
ایبراهیم صاڵح