دكتۆره و په‌رستاری من ..!
دهكتۆرهكهی من ده‌رچووی كۆلێژی پزیشكی نیه ، باوك و دایكی دكتۆری به‌نێو بانگی شار نین ، ئه‌و له ده‌رون ناسی خوێندی نه‌ك په‌رستاری.. ئه‌و ناوی ده‌رمانه‌كانیش به ته‌واوی نازانێت ، به به بینینی خوێن له هۆش خۆی ده‌چێت ، ئه‌و سه‌ری ئێش ده‌گرێت به بۆنی دیتۆڵ و خه‌سته‌خانه... ئه‌ما .. ئه‌و تاكه په‌رستار و دكتۆره‌ی منه..!
ئه‌و بێ نوسینی ده‌رمان به خه‌تێكی خوار و خێچ ، بێ دیاری كردنی ژه‌می خواردنی حه‌به‌كان ، بێ ده‌رزی و كانولا باشم ده‌كات... !
وشه‌كانی ، سڵاوهكانی ، نامه‌كانی ، نیگاكانی..! باشی منن ..
ئه‌و تاكه په‌رستار و دكتۆره‌ی منه..
:
ایبراهیم صاڵح