ئێمه نه‌وه‌ی صهڵاحهدینین
ئێمه نه‌وه‌ی قازی محمدین
ئێمه نه‌وه‌ی مامهڕیشهین
ئێمه نه‌وه‌ی مامه گیانین
وره‌مان چیای قه‌ندیله
گیان به‌خشی گشت كوردستانین
،
ئه‌گه‌ر خۆر داگرمهزهوی
دڵنیام هه‌ر له‌لات كه‌مه
ده‌ك ماڵت به قوڕ نهگیڕێ
پێكهنینیشت بۆم غه‌مه
،
پرسیت كاتژمێرچهنده؟
لای من خه‌مێكی ماوه بۆ مردن
نازانم له‌لا خه‌ڵكی چه‌نده..
،
ئه‌ی كچ له خۆت نه‌بی بایی
ئه‌گه‌ر جوانی و
كوڕ گه‌لێك ده‌وره‌تی داوه ..
ئه‌ی نازانی
شتی هه‌رزان(هه‌ڕاج كرا‌و)
سه‌ره‌ی زۆری بۆ گیراوه..
،
زۆر فلیمی سینه‌مایم تهماشاكرد
زؤر ڕۆمانی به‌هێز به‌هێزم خوێنده‌وه
زۆر چیرۆكی ئه‌فسانه‌یم
له‌مێشكم دا شی كردوه
كتێبه‌كانم ڕاڤهكرد
هه‌رچی له به‌ر ده‌ستم هه‌بوو
به‌ڵام به‌خوا هیچیان وه‌ك تۆ
بۆ ژیامی من سوودی نه‌بوو
:
ایبراهیم صاڵح
Kurd Photos
Thursday, 29 September 2016