به‌یانیان به ئازاره‌وه وه‌خه‌به‌ر دێم
به دڵته‌نگی ، ده‌مارێكی خوێن
ڕێگای هه‌ڵه كردوه و دزه‌ی كردۆته نێو چاوم
چاوم سو‌و ههڵگهڕأوه ..
نیوه‌رۆ له جیات نان، غهنێك ده‌خۆم
دڵتهنگیهكهم ده‌كه‌مه به‌رم و
ده‌چمه ده‌ر
هه‌وایه‌كی غه‌ماوی هه‌یه..
تا ئیواره له ژێر لێوم
شه‌قام به شه‌قام هه‌واڵێ تۆ ده‌پرسم
له ژێر لێوه‌كانم
ده‌ڵیم
دۆسته باشه‌كه‌ی منتان نه‌دیوه؟
هه‌موو ده‌ڵێن نا
راستی من وام گوێ لێده‌بێت
ئه‌گین خۆ من پرسیار له كه‌س ناكه‌م
ته‌نیا له ژێر لێومه‌وه هه‌واڵی تۆ ده‌پرسم
له‌سه‌ر دیواری دواین جیژوان ده‌نووسم
ئه‌گه‌ر بێره‌دا تێپه‌ڕیت
ئارام بڕۆ
لێره به‌قه‌ت هه‌موو په‌نجه‌ره‌كان
ورده دلی شكاو هه‌یه
با بریندار نه‌بیت..
دووباره ده‌ست ده‌كه‌م به هه‌واڵ پرسینت
تا ده‌گه‌مه‌وه ماڵه‌وه
له ده‌رگا وه‌ژوور ده‌كه‌وم
دڵخۆشی خۆم به‌وه ده‌ده‌مه‌وه
ده‌ڵێم : ڕه‌نگه هێشتا نوستبێت..
به‌لام ده‌ترسم كه رۆشتبیت...
:
ایبراهیم صاڵح
Kurd Photos
Thursday, 29 September 2016