ئه‌گه‌ر له‌نێو میله‌تی كورد وه‌هابێ
كه‌سی عاشق كوشتنیشی ڕه‌وا بێ
تۆ بفه‌رموو به‌دڵ و گیان ئاماده‌م
ڕوح و دڵ و هه‌ناسه‌م با فیدابێ
خه‌زانی زه‌رد ئه‌وا ڕووی كرده عومرد
نه‌سیمی عه‌شقی تۆ له‌كوێیه بابێ
بێ تۆ ژیان مه‌حاڵه و ناچێته‌سه‌ر
گه‌ر زینده‌گیم له سه‌ر ته‌ختی پاشابێ
فه‌رمووته دێم ئه‌م شه‌و بێ قه‌زا و قه‌ده‌ر
یاره‌ب خواد ئه‌م شه‌وت بێ قه‌زابێ
یاره‌ب خواد ئه‌م شه‌وت بێ قه‌زابێ
:
ایبراهیم صاڵح
6-11-2014
Kurd Photos
Thursday, 29 September 2016