نامه‌ی منداڵانه.. (1)
( سه‌لام سام .. ده‌زانم باشی بۆیه حاڵت ناپرسم .. ئاخر بینم له‌گه‌ڵ كوڕانی گه‌ره‌ك یاری دوو گۆڵیتان ده‌كرد .. من هه‌موو كوڕانی گه‌ڕه‌كم خۆشده‌وێ ، ته‌نیا حامید نه‌بێ ، چونكه زۆر جار بینیومه گاڵته‌ی به بابه حاجی دووكانی سه‌ری كۆڵان كردوه.. من ئه‌و جۆره مرۆڤانه‌م خۆشناوێ..
سام ده‌زانی ئه‌گه‌ر شاره‌وانی له من بپرسێ من هه‌موو رۆژه‌كان ده‌كه‌مه پشوو ؟
ئه‌وه‌م به‌دایكم گوت گوتی كه من له‌به‌ر ده‌رسه‌كانم وا ده‌ڵێم ، كاكه سهرههدیشم به پێكه‌نینه‌وه پێمی گوت : ته‌مبه‌ڵ بۆ ئه‌وه‌ی چیدی نه‌چیته‌وه مه‌كته‌ب.. ئاخر خۆ من قووتایبهكی باشم ته‌نیا وانه‌ی بیركاری حه‌وتم هه‌یه ئه‌وانی تر گشتی به‌رزترین ده‌ره‌جه‌ی پۆله‌كه‌م بۆ خه‌می ئه‌وه‌م هه‌بێ كه مه‌كته‌ب پشوو بێ .. نا .. تاكه حه‌زی من بۆ پشوو بۆ ئه‌وه‌یه كه ئیدی باوكم له‌ماڵ بێت و له‌گه‌ڵ ئێمه نان بخوات .. ده‌زانی من چه‌ند نیگه‌ران ده‌بم كه باوكم ده‌بینم هیلاك و ماندوویه..من ده‌مه‌وێ رۆژه‌كانی هه‌فته هه‌مووی پشوو بێت تا باوكم ئیدی ئیسراحه‌ت بكات .. ئه‌وان واده‌زانن منداڵه‌كان له‌و ماندووبوونه تێناگه‌ن .. واده‌زانن منداڵه‌كان نیگه‌ران نابن .. من نیگه‌رانم سام..
نامه‌م بۆ بنیره باشه ؟ به‌لام ئاگات لێی بێت مه‌یده ده‌ست په‌ریسای خوشكم ئه‌و فێربوه كاغه‌زه‌كانی من ده‌دڕێنێ .. با نامه‌كه‌ی تۆش نهدڕێنێ.. با دایهشم گوت : گوتی لێگه‌رێ منداڵه ..
من نازانم بۆچی گه‌وره‌كان واده‌زانن منداڵ له هیچ تێناگات..
چاوه‌ڕێی نامه‌ی تۆم ..
هاوڕێكه‌ت واحید .... )
:
ایبراهیم صاڵح ..
( نامه‌كانی سام و واحید )