تۆ گوتت ده‌ڕۆم ..
له‌نامه‌یه‌ك بۆم نوسیت..
ئیدی ڕۆژه‌كان باش نابن
ئیدی خۆر هه‌رگیز له كاتی خۆیدا هه‌ڵنایات
له كاتی خۆی ئاوا نابێ
ئیدی مانگ له بیری ده‌چێ
ئه‌ستێره‌كان هه‌ڵكات
ئیدی باڵنده به‌دڵی خۆی ناخوێنێ
گوڵ تاقه‌تی نیه به‌هار به میوانی بێ
شه‌وان له جیاتی بای شه‌ماڵ
هه‌وایه‌كی غه‌ماوی هه‌یه شار
ئیدی شه‌قامه‌كان تاقه‌تی پێشوازی ئێمه‌یان نیه
لهباغهكان ده‌نوسرێ
ئیدی ئێره به كه‌ڵكی جیژوانی ئێوه نایات
په‌تای دڵته‌نگی بڵاو بۆته‌وه ..
كرێكاره‌كانی شاره‌وانی
رۆژ تا شه‌و خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی
ئه‌و پارچه دڵه شكاوانهن كه له عاشقه‌كان شكاوه..
ئاسمان ئیدی جلی شین ناپۆشێ
وه‌ك تاعزیهبارێك
ڕه‌ش ده‌كاته به‌ری...
به‌ڵێ ئه‌وانه‌م له نامه‌یه‌ك بۆت نووسی و
دڵم نه‌هات بینێرم ...
:
ایبراهیم صاڵح