پێویست ناكا زۆر بژیت تا مێژوو تۆمار بكه‌یت ، بوون به شانازی ده‌بێ خه‌ونت بێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌وانه‌ی دیكه باشتر بژیت .. ئامانجت سه‌ركه‌وتن با تا سه‌ر بكه‌ویت ، ئه‌وانه سه‌رده‌كه‌ون كه هه‌نگاو بۆ به‌دی هێنانی خهونهكان ده‌ده‌ن نه‌ك ئه‌وانه‌ی خه‌ونی گه‌وره ده‌بینن و هه‌نگاوی بچووك ده‌نێن ..گرنگترین به‌شی سه‌ركه‌وتن دیاری كردنی ئامانجه ، ئه‌مرۆ ده‌رفه‌ته بۆ به‌دی هێنانی هه‌موو ئه‌و خه‌ونانه‌ی كه دوێنێ نه‌ت توانی به‌دی بهێنی ..
شكست یه‌كێكی دیكه له ڕێگاكانی سه‌ركه‌وتن نه‌ك دابڕین له خه‌ون ، خه‌ون بۆ ئه‌وه هه‌یه به‌دی بهێنترێت نه‌ك ته‌نیا بۆ باسكردن ، خه‌ونی مه‌حاڵ مه‌بینه ، سه‌ركه‌وتن راسته سه‌ركه‌شی ده‌وێ به‌لام هه‌ندێ یاسا هه‌یه ناگۆڕێت هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ست هێنانی ره‌نگه هه‌م كات و هه‌م خه‌ونه‌كانت بكوژێ ، خه‌ون ببینه و خه‌یاڵ مه‌كه .. چون خه‌یاڵ فریوده‌رتره له خه‌ون ...
كه خه‌ونی گه‌وره‌ت هه‌بوو ، هه‌نگاوی گه‌وره بنێ .. ئه‌مه یه‌كه‌مین یاسای سه‌ركه‌وتنه...
:
ایبراهیم صاڵح