- بۆسته
+ بۆچی ؟
- بمێنه‌وه و مه‌پرسه ..
+ نا ده‌ڕۆم
- مه‌ڕۆ
+ بۆچی؟
- نازانم
+ كه‌وایه ده‌ڕۆم
- بۆچی ده‌ڕۆی؟
+ نازانم
- كه‌وایه بمێنه‌وه
+ ئاخر تۆ نازانی بۆ بمێنمه‌وه
- تۆش نازانی بۆ دهڕۆییت
+ بمێنمه‌وه ته‌نیا ئازار ده‌بم بۆت
- ئه‌گه‌ر مانه‌وه‌ت ئازار بێت
ڕۆشتنت مردنه..كه‌وایه بمێنه‌وه
:
ایبراهیم صاڵح
Kurd Photos
Wednesday, 19 October 2016