له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌میشه لات بوومایه
ڕۆژێك ببینم كه خۆشت ناوێم
ئه‌مه‌وێ بڕؤم كه تا كۆتای بمێنمه‌وه
سه‌خته بۆ هه‌ردووكمان ده‌زانم
وا بیرنه‌كه‌یته‌وه دووریت و لێره نیت
دڵی من له‌لاته ته‌نیا نیت
خۆم ده‌ڕۆم به‌لام وێنه‌كه‌م له چوار چێوهدایه
گوێت له قسه‌كانم ده‌بێ به‌لام بێ وڵامی
رۆشتنی من له‌وانه‌یه تاقی كردنهوهبێت
بۆ ناسینی تۆ له‌م ڕؤژگاره‌دا
غه‌م مه‌خۆ ژیان ڕه‌نگا و ڕه‌نگه
له كاتێكدا دووربوونیشم جوانه
ئاگات له گوڵدانه گوله ئهطڵهسیهكهبێت
له كاتێكدا چاوه‌ڕوانی كه‌سێك به
كه‌سێك كه چاوه‌كانی كه‌مێك ڕوونه
له‌وانه‌یه كه‌مێك له من بچێت
:
گوتنی : مه‌ستی
و:ایبراهیم صاڵح