رۆشتیت ، نازانم كه‌ی ..!! ئه‌مشه‌و بوو؟ نا ڕه‌نگه ده‌مێك بێت تۆ ڕۆشتبیت و من ئه‌مشه‌و هه‌ستم پێكردبێ ، یان له‌وانه‌یه تۆ هه‌رگیز لێره نه‌بووبێتی..
چ بكه‌ین رۆشتن ئه‌وانه‌ی پێویست بوو بمێننه‌وه ، ده‌ڕۆن ئه‌وانه‌ی پێویسته هه‌بن ..
نازانم سبه‌ی دێت یا نا ، به‌ڵام تاكه شێت لێی دڵنیابم ده‌رباره‌ی سبه‌ی ئه‌وه‌یه كه باش نابم
دڵم پڕه له شكان پڕن له وشه‌ی مردوو پڕه له حه‌سره‌تی رۆشتن..
دایكه دووعای مه‌رگم لێبكه ، ده‌بێژن دووعای دایكان زوو گیرا ده‌بێ
ژیان ماڵی ژیان كردن نه‌ماوه ئیدی ، ژیان بكووژی ههموووانه
رۆشتن ده‌مكوژێ ، ئه‌و هه‌موو رێگای ڕۆشتنه ده‌مكوژێ ..
قسه سارده‌كان ده‌مكوژن ، جا چی شتێكی تیاماوه دنیا بكووژمان نه‌بێ؟
دێڕی كۆتای بۆتۆ جێده‌هێڵم .. ده‌توانی بنووسی : دێمه‌وه ، چون هه‌موو مرۆڤێ ڕێگای هاتنه‌وه ده‌زانێت ، ئه‌گه‌ر نه‌ت ویست لێگه‌ڕێ هه‌ر ئه‌و دێڕه هه‌ر به بۆشی بمێنێته‌وه ،
وه‌ك بۆشای تۆ دوای رۆشتن..
:
ایبراهیم صاڵح