دره‌نگانێكی شه‌وه به‌دیار شه‌وقی مۆمێك له نێو قوڵایی تاریكی خه‌ریكی نوسینی ئه‌م نامه‌یه‌م ،ده‌ینوسم و نازانم بۆكێ ؟ به‌لام وا هه‌ست ده‌كه‌م ده‌بێ بنووسم ، بنووسم تا له‌و ئازارانه خاڵی بمه‌وه كه بوونه مۆته‌كه له‌سه‌ر ژیاننم
ده‌نووسم و بیر له‌و ساتانه‌ت ده‌كه‌مه‌وه كه هیچ كات من بوونم نه‌بوو تیایدا ، بیرده‌كه‌مه‌وه ژیانی بۆچی به جۆرێكه ئێمه ده‌بێ حه‌ز بكه‌ین زوو ده‌ربچیت تیایدا ،
نه‌هات به‌ده‌ست ئێمه بوو ، نه ده‌رچوونیش به ده‌ست ئێمه یه ...
ئه‌صله‌ن چی به ده‌ست ئێمه‌یه ؟ ته‌نانه‌ت خۆشه‌ویستیش له‌ده‌ستی ئێمه‌دا نه‌بوو ، دڵ مه‌یلی كه‌سێكی كرد كه مه‌یلی نه‌بوو ،
ئه‌وین ئه‌و ده‌مه‌ی یه‌ك جه‌مسه‌ر بێت ، ئه‌و دۆزه‌خه‌یه مرۆڤ تیایدا هه‌میشه خه‌ریكی سوتانه و مه‌رگی نایات
سه‌خته كه‌سێك له دڵتا بێت و له ژیانت دا نه‌بێت
دڵت بۆ كه‌سێك لێ‌بدا و دڵی هی تۆ نه‌بێ
سه‌خته كه‌سێكت بوێ ، رۆژگار نه‌یخاته رۆژگاره‌وه
ئیدی توانای نوسینم نیه
هه‌ركه‌سێك ئه‌م نامه‌ی بینی بابزانێ
ئه‌وین واته به‌خته‌وه‌ر بوون نه‌ك ئازار
یه‌ك لایه‌نی ئازاره ئه‌وین نیه ..
:
ایبراهیم صاڵح