باوكه تۆ چوویت بۆ لای خودا؟
ئه‌وێ چۆنه؟ حاڵت باشه؟ به‌هیوام باش بیت دڵنیام خودا زۆر باشه بۆیه تۆ ناته‌وێ بێیته‌وه.. دڵنیام زۆر باشه...
ده‌نا تۆ چووبایتا یه هه‌ر جێیه‌ك شه‌و ده‌گه‌ڕایته‌وه.. دڵنیام خودا زۆر باشه..
به‌لام..
كوڕه‌كه‌ت لێره هیچ باش نیه..
دوێنی كوڕی جیرانه تازه‌كه‌مان لێی دام.. بابه تۆ وا نه‌زانی من بێ توانام و بێهێزم ..
ده‌متوانی به‌رنگاری ببمه‌وه ، به‌لام ئه‌و له من گه‌وره‌تره.. تۆ هه‌میشه پێمت ده‌گوت له خۆتان گه‌وره‌تر رێز بگرن..!
من پێم گوت ئه‌گه‌ر بابم لێره بووایه هیچ منداڵێكی گه‌ڕه‌ك نه‌یده‌توانی ده‌ستم لێبه‌رز بكاته‌وه..
من وام پێی گوت و ئه‌ویش پیكه‌نی گوتی بابت مرد..!
بابه تۆ نه‌مردووی وایه؟
تۆ چویته لای خودا چویت تا شوێنێكی باش په‌یدا بكه‌یت و منیش ببه‌یت..
بابه وه‌ره من ببه من ده‌مه‌وێ له به‌هه‌شت یاری بكه‌م
من ده‌مه‌وێ له‌گه‌ڵ تۆ بم بابه.. منیش ببه.
چاوه‌ڕێی تۆم..
ئه‌م نامه‌یه له به‌رده‌گا داده‌نێم..به‌ر له‌و خۆر هه‌ڵاتن با پێت بگات..
ده‌نا كرێكاره‌كانی شاره‌وانی نامه‌كه‌ی من له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌بن و به تۆ ناگات..
باوكه بیرت ده‌كه‌م.. خۆشم ده‌وێی..
:
كوڕه‌كه‌ت
میر
:
ن: ایبراهیم صاڵح