سبه‌ی جه‌ژنه
ئه‌ما ئه‌من پێم درۆیه
جه‌ژنی من هاتنی
تۆیه
،
بهمن چی با مانگ ده‌ركه‌وێ
كوا ئه‌و مژده‌ی جه‌ژن دێنێ
مژده‌ی جه‌ژن هاتنی تۆیه؟
كه‌ی جه‌ژنی من ته‌شریف دێنێ؟
،
جه‌ژنی من تۆ
ده تۆوره
من چی له مانگی ئاسمان كه‌م
هه‌تا تۆ نه‌یه‌یت
سه‌د مانگ ببینم ، من جه‌ژن ناكه‌م
،
تۆی موژده‌ی جه‌ژنم
نه‌ك مانگی ئاسمان
وه‌ك دڵ پێویستی
بۆمانم له ژیان
جه‌ژنی ئه‌من تۆی
ئه‌ی شادی دڵم
ئه‌ی گوڵسانم
ئه‌ی باغی گوڵم
،
من جه‌ژن ناكه‌م
رقمه له جه‌ژن
له شادیه‌كانی
بۆ له جیاتی مانگ
ئه‌تۆی نه‌هانی؟
،
قه‌ت باوه‌ڕ ناكه‌م
سبه‌ی جه‌ژن بێت
خۆ تۆ نه‌هاتووی تا دڵم شاد كه‌م
هه‌تا تۆ نه‌یه‌یت
ئه‌ی مانگی ئه‌من ، من جه‌ژن ناكه‌م
،
جه‌ژن واتا به‌خته‌وه‌ری
به‌لام ئه‌من جه‌ژنم نیه
چون مانگی
لێره نیه
،
بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌م به جه‌ژن
مانگم ناوێ ، تۆم هه‌بێت
تۆ هی من بێت شیرینه‌كه‌م
هه‌موو رۆژم جه‌ژن ده‌بێت
:
ایبراهیم صاڵح