
سه‌لام شیرنه‌كه‌م
به‌هیوام كاتێك ئه‌م نامه ده‌خوێنیته‌وه حاڵت له‌و په‌ڕی باشی دابێت ، ڕۆڵه‌گیان هه‌رگیز فریوی جوانیه‌كانی ئه‌م دنیا پیسه نه‌خۆیی ، دنیا هیچ كوێی جوان نیه ، مرۆڤ هه‌موو شوێنێكی ناشیرین كردوه به‌ڵام تكایه تۆ مرۆڤێكی جوان به ، مرۆڤێكی جوان له دنیایه‌كی ناشیرین ڕه‌نگه ئه‌مه داوایه‌كی قوڕس بێت ئه‌ما وه‌ك مناڵیت بمێنه‌وه پاك پاكبه مه‌هێله دنیای ناشیرین ناشیرنت بكات ، مرۆڤێكبه شكانی باڵی په‌پوله دڵت بله‌رزێنێ نه‌ك لات ئاسان بێت شكانی دڵی ئینسانێك ،
مرۆڤه‌كانت وه‌ك خۆی خۆش بوێ ، خۆشت نه‌وێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن ، خۆشت نه‌وێن له به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤێكی رووخسار جوانن ، خۆشت نه‌وێن ئه‌وانی درۆ ده‌كه‌ن تا جوان بن ، ئه‌وانه‌ت خۆش بوێ ، كه وتی دێم بێت ، ئه‌وانه‌ت خۆش بوێ له كاتی باران چه‌تره‌كه‌ی ته‌نیا بۆخۆی نه‌بێ ، ئه‌وانه‌ت خۆش بوێ كه دڵت ته‌نگ بوو جێت نه‌هێڵێ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێشی بڵێی : جێم بێڵه ئه‌مه‌وێ كه‌مێ ته‌نیا بم ، ئه‌وانه‌ت خۆشبوێ كه ته‌نیات ناكه‌ن ، هه‌مووان ده‌ڕۆن جگه له‌وه‌ی كه به‌راستی خۆشی ده‌وێی، ئه‌وانه‌ت خۆش بوێ كه دڵت ته‌نگ بوو پێویست نه‌كات بانگی بكه‌یت خۆی بێت ،
ئه‌وانه‌ت خۆش بوێ كه دڵت ته‌نگ بوو وه‌ك دكتۆره باشه‌كان بێ پێوتن بزانێ چیته ، ئه‌وانه‌ت خۆش نه‌وێ به لووت به‌رزی ، به ساردی ده‌ڵێن خۆشم ده‌وێی ، شیرینه‌كه‌م وریابه هه‌موو مرۆڤێكت خۆشنه‌وێ ، ڕقیشت له هه‌موو مرۆڤه‌كان نه‌بێت ، با ده‌رباره‌ی به‌خته‌وه‌ریت پێت بڵێم : نه‌كه‌ی هه‌رگیز گه‌شتن به كه‌سێك به به‌خته‌وه‌ری خۆتی بزانیت
هه‌رگیز مرۆڤێك مه‌كه به به‌خته‌وه‌ریت هه‌رگیز ، ڕۆشتن ئاسانترین كاره مرۆڤه‌كان بتوانن ئه‌نجامی بده‌ن كه‌س له مرۆڤه‌كان تێناگات ، هه‌میشه كۆمه‌ڵێ پرسیاری بێ وڵام هه‌یه ده‌رباره‌ی مرۆڤ كه هیچ كه‌سێك ناتوانێ وڵامی بداته‌وه ، بۆ نموونه مرۆڤ بۆ ناتوانێ هه‌میشه ڕاستگۆ بێت ؟ مرۆڤه‌كان بۆ ڕقیان له یه‌كتریه ؟ مرۆڤه‌كان بۆ شه‌ڕ ده‌كه‌ن؟ ڕه‌نگه هه‌ر كه‌سێك بۆ ئه‌م پرسیارانه وڵامێكی هه‌بێت ، به‌ڵام وڵامێك نا كه قه‌ناعه‌ت به كه‌سێك بێنێت به تامه‌زرۆیه‌وه به‌دوای وڵامی ئه‌و پرسیارانه دا بگه‌ڕێت ، دڵنیام تۆ كچێكی جوان ده‌بیت له‌و كچانه ده‌بیت كوڕ ئاوات به قسه‌كردن له‌گه‌ڵ تۆ بخوازێت ، به ئاواتی سڵاوێكی تۆ بن ، دڵنیام تۆ جوان ده‌بیت ، بچیته ژیانی هه‌ركه‌سێكیش جوانی ده‌كه‌یت به‌ڵام تكایه شیرینه‌كه‌م بۆ هه‌میشه به جوانی بمێنه‌وه ، هه‌رگیز نه‌كه‌یت كه‌سێك هۆگری خۆت بكه‌یت و دوایش له بیری بكه‌یت چونكه ئه‌وه گه‌وره‌ترین خیانه‌ته ، ئه‌وه مرۆڤ كوشتنه مرۆڤ كوشتن ..!! مه‌چۆ ژیانی كه‌سێكه‌وه كه بزانیت هیچ گۆڕانێك له ژیانی دا ڕوونادات ، ببه به‌خته‌وه‌ری خه‌ڵكی تا ئه‌وانیش به‌خته‌وه‌ریت نیشان بده‌ن ، خۆشت بوێن تا خۆشیان بوێی ، ڕۆڵه گیان به چوونت بۆ ناو ژیانی هه‌ركه‌سێك گؤڕانی ژیانی به ، ئه‌گه‌ر نا‌توانیت هیچی نوێ بێنیته ناو ژیانیه‌وه
بڕوات بێ نه‌چوونت باشتره .. ئه‌گه‌ر ناتوانی كه‌سێك له دڵته‌نگی ده‌ربهێنیت مه‌به هاوڕێی ، ئه‌گه‌ر نا‌توانیت به‌خته‌وه‌ری بكه‌یت مه‌به خۆشه‌ویستی .. تا دڵنیا نه‌بیت له‌وه‌ی كارێكت پێ ده‌كرێ بۆ ژیانی مه‌چۆره ناو ژیانی ، ده‌زانی چونه ناو ژیانی كه‌سێكی تر گه‌وره‌ترین به‌ر پرسیاریه‌تیه ؟ ئه‌وه ده‌زانی چ تاوانێكه له ژیانی كه‌سێك دابیت و نه‌توانیت گریانێك بگۆڕیت بۆ پێكه‌نین ... زۆربه‌ی ده‌رده سهریهكانی مرۆڤ خودی خۆیه‌تی ئه‌زانیت؟ زۆر جار مرۆڤێك كه شایه‌نی ئه‌وه نیه ته‌نانه‌ت بیریشی لێ بكه‌یته‌وه كه‌چی خۆشمان ده‌وێ ، ئه‌دی ئه‌مه گه‌وره‌ترین ده‌رده سه‌ری نیه ؟ مرۆڤ بۆ ناتوانێ كارێك بكات كه هه‌میشه به‌خته‌وه‌ربێت ؟ بۆ هێنده زوو دڵمان ده‌شكێ؟
ڕۆڵه گیان من كاتێ له كۆتایی ساڵ وه‌ره‌قه‌ی ئیمتیحانی بیركاریم ئه‌هاته به‌رده‌ست ئه‌م وت : پرسیاری سێ قورسترین شیكاری هه‌یه ... ئه‌ما به تێپه‌ڕ بوونی ته‌مه‌ن تێگه‌شتم ژیان زۆر له پرسیاره‌كانی بیركاری قورستره زۆر...
كات هه‌موو شتێ فێری مرۆڤ ده‌كات ، به‌ڵام ئه‌وكاته‌ی هیچ شتێك سوودی نیه ... هه‌رچی پێكهنینێكت هه‌یه ئێستا به دۆسته‌كانی ببه‌خشه ، دڵخۆشیهكانت له‌گه‌ڵ ئه‌وان دابه‌ش بكه ، ئه‌گه‌ر بۆ سبه‌ی هه‌ڵی بگریت هه‌ڵه‌یت ، سبه‌ی پرسیارێكی بێ وڵامه .. ڕه‌نگه سبهیهك بوونی نه‌بێ ، وه‌یا ڕه‌نگه سبه‌ی هه‌بێت و ئه‌وان هه‌بن و تۆ نه‌بیت ، یا ئه‌وان هه‌بن و سبه‌ی هه‌بێ و تۆنه‌بیت ..!!! له بیركردنی مرۆڤه‌كان گه‌وره‌ترین درۆیه مرۆڤ له‌گه‌ڵ خۆی بكات ، ژیان ده‌رگای نیه كه‌سێك لێی بڕواته ده‌ره‌وه و له بیری بكه‌یت .. ژیان برینێكی هه‌میشه نوێیه هه‌میشه .... ڕۆڵه له‌م سه‌ر زه‌مینه مرۆڤی بێ ده‌رد مرۆڤی بێ غه‌م نیه .. ژیان دۆستی كه‌س نیه ژیان بێ ڕه‌حم ترینه ، هه‌مووان دڵته‌نگ ده‌كات ، هه‌مووان دهگریهنێت ، ئه‌وانه‌ی پێده‌كه‌نین ئه‌و مرۆڤانه‌ن له گریان بێزار بوون له دڵته‌نگی بێزار بوون ،
ئازیزم هه‌رگیز نه‌كه‌یت خۆشه‌ویستی یه‌ك لایه‌نه له هیچ كه‌سێك قبووڵ بكه‌یت ، كه‌سێك خۆشی نه‌ویستی خۆشت نه‌وێ
وه كه كه‌سێكت خۆش نه‌ویست چه‌ند توانیت مه‌هێله خۆشی بوێیت ، كاتێك كه‌سێكت خۆشده‌وێ و خۆشی ناوێت وه‌ك ئه‌وه وایه ئاگر بهربهیته خۆت ، سووتان چ ئازارێكی هه‌یه ؟
خودا كاتێك مرۆڤێك ئه‌خوڵقێنی ، كه‌سێكی تریش ئه‌خوڵقێنی كه خۆشی بوێ ،خودا مرۆڤه‌كانی بۆئه‌وه درووست نه‌كردوه تا ته‌نهابن ، بۆئه‌وه درووستی كردوون یه‌كتریان خۆشبوێ ، ببه‌نه به‌خته‌وه‌ری یه‌كتری ، من واده‌ڵێم له‌وه‌یه وابێت و له‌وانه‌شه من هه‌ڵه بم...!!!
ئه‌گه‌ر ڕۆژێك كه‌سێكت خۆش‌ویست و له‌به‌رده‌میدا به‌هه‌ر هۆكارێك گریایت و ئه‌و فرمێسكی نهسڕیت ، خۆشت نه‌وێ
كه‌سێك نرخی فرمێسكه‌كانت نه‌زانێت ، نرخی خۆشهویستیهكهشت نازانێ ، به‌ڵی شیرینه‌كه‌م مرۆڤان وان و هه‌رواش ده‌بن .
ئه‌گه‌ر ده پرسیت بۆ هێنده ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویستی بۆتۆ ده‌دوێم چونكه دڵنیام رۆژێ دێ كه توشی ده‌بیت
ئاخر ئازیز خۆشه‌ویستی وه‌ك مردن وایه ده‌بێ هه‌مووان توشی بن .
كاتێ كه‌سێكت خۆشده‌وێی هیچ سنوورێك ناتوانێت وا له تۆ بكات هه‌ست به دووری ئازیزه‌كه‌ت بكه‌یت به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی كه ئازیزه‌كه‌ت هه‌مان ئه‌ندازه خۆشه‌ویستی تۆی لهدهڵدابێت ئه‌گه‌ر وه‌ها نه‌بێت ، نه‌بێت باشتره ... ئه‌و كه تۆی له فكر نه‌بێ بوونی ئه‌و له فكری تۆ دا گه‌مژه‌ییه ، ئه‌وانه‌ت خۆشبوێ كه خۆشیان ده‌وێی .. له خه‌یاڵی ئه‌وانه دابه كه له خه‌یاڵ تۆدان ...
بۆئه‌وه‌یی به‌خته‌وه‌ر بیت هه‌میشه سوپاسی خودا بكه بۆ ئه‌و شتانه‌ی كه ئێستا هه‌تن ، بیر بكه‌وه ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئێستاخاوهنیانی نه‌ت بان ئاواتت به بوونی ئه‌وانه نه‌ده‌خواست؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ت نه‌با حاڵت له‌وه‌ی ئێستا باشتر ده‌بوو ؟
داواكاری زۆرت نه‌بێ له ژیان به‌خته‌وه‌ری مرۆڤ ئه‌و شتانه‌ن كه خاوه‌نیه‌تی نه‌ك ئه‌وانه‌ی خۆزگه‌یان پێ ده‌خوازێت ...
ژیان چه‌ند نامیهرهبانیش بێت له‌وه دڵنیابه كه‌سێكت لێ ناستێنێ كه شایه‌نی تۆ بێت ، ئه‌وه‌ی ده‌ڕوات دڵنیابه كه شایه‌نی تۆ نیه .
ژیان وایه شیرینه‌كه‌م
زۆر به‌كه‌می ژیان ماده و ماڵی دنیایی له مرۆڤ ده‌ستێنێت ، وه ئه‌گه‌ر لێشتی بستێنێ هاتنه‌وه ده‌ستی ئه‌و شتانه كارێكی
هێنده مه‌حاڵ نیه به‌لأم تاكه شتێ بتوانێ له تۆی بستێنێت و توانایی به‌ده‌ست هێنانهوهیانت نه‌بێت ئازیزهكانتن
ئه‌وه‌ی ویستی بڕوات ڕێگه‌ی ڕۆشتنی لێ مه‌گره هیچ شتێ وه‌ك ویستی ڕۆشتن ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستترین كه‌ست فكری رۆشتن له مێشكی دا بوو خۆت ڕێگای ڕۆشتنی پیشان بده مانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌میشه له فكری رۆشتن دان كات كوشتن و گه‌مژه‌ییه ...
ئه‌وانه‌ی خۆشیان ده‌وێی هه‌رگیز پێویست ناكات هه‌موو شتێكی بۆ ڕوون بكه‌یته‌وه خۆیان له چاوه‌كانت تێده‌گه‌ن خۆشه‌ویستی فێرت ده‌كات چاوه‌كان بخوێنرێنه‌وه وه ئه‌و كه‌سه‌ی كه به درۆ خۆشی ده‌وێی نه‌ك چاو ئه‌گه‌ر هه‌زاران قسه‌ی بۆ بكه‌یت هه‌ر تێناگات مرۆڤه‌كان وان سه‌خته تێگه‌شتن لێیان..
ئه‌گه‌ر لات وابێت هه‌میشه ته‌نهایت هه‌ڵه‌یت خودا هه‌میشه هه‌یه ، ته‌نهایی درۆیه‌كه مرۆڤ خووی پێوه گرتوه ...
جارێ خوات له‌گه‌ڵ
:
نوسینی : ایبراهیم صاڵح - نه‌سین