من كوڕی شاره‌گه‌وره‌كان نیم
كوڕی شارێكم
زیاتر له گوندێكی گه‌وره ده‌چێ نه‌ك شار
خه‌ڵكه‌ی ئه‌وه‌نده میوان دۆستن
تا ئێستا ئوتێلێكمان نیه
من كوڕی شارێكم
هه‌موو شتێك تیایدا جوانه
كوڕی شارێكم
زۆر له ئه‌ته‌كیه‌تی خۆ خۆشه‌ویست كردن نازانم
نازانم
بێمه به‌رده‌م كۆلێژه‌كه‌ت و بكه‌ومه سه‌رئه‌ژنۆ و
عهڵقهیهك له گیرفانی سه‌ر دڵم ده‌ربێنم و بڵێم
خانمه‌كه‌م
شووم پێ ده‌كه‌یت..؟؟
یا به ورچێكی سوور له‌به‌ر ده‌م ماڵه‌كه‌ت چاوه‌ڕێت بكه‌م
یان به ئیمێڵێك نامه‌یه‌كت بۆ بنووسم
پڕی بكه‌م له قسه‌ی شاعیران
نا من زۆر له‌وانه شاره‌زایم نیه
من ته‌نیا ده‌توانم
له وه‌ره‌قه‌یه‌كی كاغه‌ز
بۆت بنووسم
خۆشم ده‌وێی..
ده‌بی به هی من ؟
:
ایبراهیم صاڵح