له هه‌ر كوێ بم
له هه‌ر شار و گوند و دێیه
له هه‌ر جێیه
من هه‌ر نامۆم
زێد و خاكم قه‌ڵادزێیه
گه‌رچی ژیان
لێكی كردین
بۆ شارێكی دووری بردین
گه‌رچی ژیانی بێ‌ویژدان
مه‌ودای خستۆتە نێوانمان
من هه‌ر لای تۆم
له هه‌ر كوێ بم وا هه‌ست ده‌كه‌م
به‌سه‌ر دڵی تۆ دا ده‌ڕۆم
دا نابڕێم
هه‌ر گیز نهم ویست دوور كه‌ومه‌وه
هه‌واڵی چالاكی شارم
له دووره‌وه بخوێنمه‌وه
:
ایبراهیم صاڵح
Kurd Photos
Saturday, 29 December 2018