زههامهرم گرت...!
له یادم نیه پرچی كچه‌كه‌م
درێژ بوو یان كورت
كوڕه‌كه‌م گه‌نم ڕه‌نگ بوو یان سپی
ئه‌ما له‌بیرمه
تۆ جوان پێده‌كه‌نیت..!
:
حافظه ساداتی
●
ئه‌و كاته‌ی بینیمیت
ناوه‌ڕاستی پایز بوو
له ژێر باران
ئه‌سڵه‌ن مه‌حاڵ بوو
عاشقت نه‌بم..!
:
مریم قهرمانلو
●
هه‌ركاتێك كه‌سێك پێی وتیت:
شتێك له‌به‌ر بكه با سه‌رمات نه‌بێ
باش ئاگاداری خۆت به
شه‌و زوو بڕۆره‌وه و زوو بخه‌وه
تۆ له وڵامدا پێی بڵێ :
من تۆم خۆشده‌وێ
ئه‌گه‌ر قیامه‌ت چیرۆك بوو
من له كوێ تۆ ببینمه‌وه ؟
:
شیما سبحانی
●
موعجیزه بخوڵقێنه
بۆ نموونه كه‌مێ بگه‌ڕێوه..
:
خاطره كشاورز
●
خه‌ونم پێوه دیتیت..
ئه‌ما بیرم نیه..!
وه‌ك تامی دواهه‌مین ماچ
:
رضا یزدانی دوست
●
هیچ وشه‌یه‌ك هی من نه‌بوو
جگه له خۆشم ده‌وێی..
:
رضا یاراحمدی
●
ئێره گرنگ نیه كوێیه..
بێ تۆ هه‌موو شوێنێك دووره..
●
تۆ په‌یامبه‌ری
موعجیزه‌ت هه‌یه..
له یاد نه‌چوونه..!
:
علیرضا اسفندیاری
●
مو‌سا دار عه‌صای هه‌بوو..
محمد( د.خ ) كتابی هه‌بوو..
تۆ چاوت هه‌یه..!
:
ایرج محمدی
وه‌رگێڕانی : ایبراهیم صاڵح